Deuteronomy 32:4-31

4خودا تاشەبەردە، کردارەکانی تەواوە،
چونکە هەموو ڕێگاکانی دادپەروەرییە،
خودایەکی دڵسۆزە، ستەمکاریی تێدا نییە،
ئەو ڕاستودروست و دادپەروەرە.

5لە ڕەفتاردا گەندەڵ بوون لە بەرامبەر ئەو
چونکە لەکەدارن، کچ و کوڕی ئەو نین، کەموکوڕییان ئەوەیە،
نەوەیەکی چەوت و خوارن.
6ئایا بەم شێوەیە پاداشتی یەزدان دەدەنەوە،
ئەی گەلی گێل و نادانا؟
ئایا ئەو باوک و دروستکەرتان نییە،
ئەوەی دروستی کردن و پێکی هێنان؟

7یادی ڕۆژانی دێرین بکەنەوە،
لە ساڵانی نەوەکانی پێشوو وردبنەوە،
لە باوکتان بپرسن پێتان ڕادەگەیەنێت،
لە پیرانتان بپرسن پێتان دەڵێن.
8کاتێک خودای هەرەبەرز نەتەوەکانی بەش بەش کرد،
کاتێک نەوەی ئادەمی دابەش کرد،
سنووری بۆ گەلان دانا،
بەگوێرەی ژمارەی نەوەی ئیسرائیل.
9بەشی یەزدان گەلەکەیەتی،
یاقوب بەشی میراتەکەیەتی.

10لە خاکێکی چۆڵ دۆزییەوە،
لە چۆڵەوانییەکی ترسناک و وێراندا،
دەوری دا و بایەخی پێیدا،
وەک گلێنەی چاوی پاراستی.
11وەک هەڵۆ هێلانەی خۆی دەهەژێنێت،
لەسەر بێچووەکانی باڵەفڕکێ دەکات،
باڵەکانی لێک دەکاتەوە و دەیبات،
لەسەر شاپەڕەکانی هەڵیدەگرێت.
12ئاوا یەزدان بە تەنها ڕابەرایەتی کرد،
هیچ خوداوەندێکی بێگانەی لەگەڵ نەبوو.

13سواری بەرزاییەکانی زەوی کرد،
لە بەروبوومی دەشتودەری خوارد،
لە تاشەبەردەوە هەنگوینی دەرخوارد دا،
زەیتیش لە بەردەئەستێوە.
14دەڵەمە
یان دەرەمە، قۆناغی پێش دروستبوونی پەنیر.‏
و شیری مەڕوماڵات،
لەگەڵ دوگی
دوگ یان دونگ.‏
بەرخ و
بەرانی باشان و تەگە
نێری، سابرێن.‏
،
لەگەڵ چەوری ناوکی گەنم.
تۆ لە خوێنی ترێ شەرابت خواردەوە.

15یەشوروون
یەشوروون بە واتای سەرڕاست یان دادپەروەر دێت، وەکو نازناوێک بۆ گەلی ئیسرائیل بەکارهاتووە.‏
قەڵەو بوون و جووتەیان وەشاند،
قەڵەو بوون و پڕ بوون و بە پیو
پیو: واتا بەز، لێرە و لە ئایەتی 38.‏
داپۆشران.
ئیتر پشتیان کردە ئەو خودایەی کە دروستی کردبوون،
تاشەبەردی ڕزگارییەکەیان ڕەتکردەوە.
16ئیرەییان
ئیرەیی: واتای هەڵوێستی توندی خودا بەرامبەر بە بتپەرستی، چونکە خودا دەیەوێت تەنها ئەو بپەرسترێت.‏
وروژاند بە پەرستنی خودا بێگانەکانیان و
بە بتە قێزەونەکان پەستیان کرد.
17بۆ بتەکان
بتەکان: بە واتای ڕۆحە پیسەکان.‏
کە خودا نین قوربانییان سەربڕی،
چەند خودایەک نەیانناسیون،
تازەن و بەم زووانە دەرکەوتوون،
کە باوکانتان لێیان نەترساون.
18ئەو تاشەبەردەی ئێوەی بوو وازتان لێ هێنا،
ئەو خودایەی لەدایکبوونی پێداین لەبیرتان کرد.

19جا یەزدان بینی و ڕەتی کردنەوە،
لەبەر ئەوە تووڕە بوو بەهۆی کچەکانی و کوڕەکانی.
20فەرمووی، «ڕووی خۆم لێیان دەشارمەوە،
سەیر دەکەم کۆتاییان چی دەبێت،
ئەوانە نەوەیەکی هەڵگەڕاوەن،
ئەو کوڕانە دەستپاکیان تێدا نییە.
21ئەوان بەوانەی خودا نین ئیرەییان وروژاندم،
بە بتە پووچەکانیان پەستیان کردم،
منیش وایان لێدەکەم ئیرەیی بەوانە ببەن کە گەل نین،
بە نەتەوەیەکی گێل پەستیان دەکەم.
22بە تووڕەییم ئاگرێک داگیرساوە،
گڕ دەگرێت هەتا جیهانی مردووانی ژێرەوە،
زەوی و خەرمانەکەی دەخوات،
بناغەکانی چیاکان دەسووتێنێت.

23«کارەساتیان بەسەردا کۆدەکەمەوە،
تیرەکانم لەواندا دەچەقێنم.
24کاتێک لە برسان کەوتوون،
پەکیان کەوتووە لەبەر تا و پەتای فەوتێنەر،
ددانی دڕندە دەنێرمە سەریان،
لەگەڵ ژەهری مارە خشۆکەکان.
25لە دەرەوە شمشێر جەرگیان دەسووتێنێت و
لەناو ماڵەوەشیان تۆقین،
کوڕی گەنج و پاکیزە لەناودەچن،
منداڵی شیرەخۆر لەگەڵ پیاوی پیر.
26فەرمووم:”پەرتەوازەیان دەکەم،
یادیان لەنێو خەڵکی دەسڕمەوە.“
27بەڵام لەوە ترسام کە دوژمن پەستم بکات،
کە لەوانەیە دوژمنانیان تێنەگەن،
نەوەک بڵێن:”خۆمان باڵادەست بووین،
یەزدان هەموو ئەمانەی نەکردووە.“»

28ئەوان نەتەوەیەکن ڕاوێژ لێ بڕاون،
کوا تێگەیشتنیش لەناویان؟
29خۆزگە دانا دەبوون و لەمە تێدەگەیشتن و
کۆتاییەکەیان لەبەرچاو دەگرت.
30چۆن یەکێک هەزار ڕاو دەنێت و
دووان دە هەزار تێکدەشکێنن،
ئەگەر تاشەبەردەکەیان
تاشەبەردەکەیان: ڕەوانبێژی لێکچواندنە، مەبەستی یەزدانە. بڕوانە ئایەتی 4.‏
ئەوانی نەفرۆشتبێت
نەفرۆشتبێت: مەبەستی سزادانیانە لەبەر شکاندنی پەیمانەکەیان. بڕوانە ئایەتەکانی 18 و 19.‏
،
یەزدان بەدەستەوەی نەدابن.
31لەبەر ئەوەی تاشەبەردیان وەک تاشەبەردی ئێمە
تاشەبەردی ئێمە: مەبەستی لە یەزدانە.‏
نییە،
تەنانەت دوژمنانیشمان دانی پێدا دەنێن.
Copyright information for CkbKSS